ئەوانی تر

باس و خواس ()

باخان تۆفیق
لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٨ لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان
هەر لە منداڵیەوە خولیا و حەزی بۆ کامێرا و کاری ڕاگەیاندن هەبووە بە هۆکاری ئەوەی مامی بێژەرێکی دیاری هەواڵی سیاسی بووە و هەر ئەمەش بۆتە هۆکار هانی باخان بدات بۆ هاتنە ناو کاری ڕاگەیاندن.
باخان ئەزموونی ٩ ساڵی کاری ڕاگەیاندنی هەیە و لە فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی و نووسین دەستی پێکرد و تا ئێستا لە زیاتر لە ٤ ئاژانسی هەواڵی و ٦ دەزگای مێدیایی وەک پەیامنێر و پێشکەشکار کاری کردووە و خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە لە بوارەکەیدا کە دیارترینیان
لە ساڵی ٢٠٢٢ لە چلەی ماتەمینی ژنە ڕۆژنامەنووس شیرین ئەبو عەقلە وەک یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووسی کورد بووە خاوەنی یەکەم خەڵاتی (قەڵغانی شەهید شیرین ئەبو عەقلە) کە لەلایەن وڵاتی فەلستینەوە پێی بەخشرا و لە مەراسیمێکی شاری هەولێر لەلایەن کونسوڵی فەڵەستینەوە ڕادەستی کرا.
بە گشتی تاکە ویست و ئاواتی من ئەوە ببمە هۆکارێک بۆ جوانتر نیشاندانی توانای ژنانی کورد و پێگەیاندنیان بۆ خۆ دروستکردن و سەرکەوتن.
ئێستا پێشکەشکاری پڕۆگرامی باس و خواسە لە شاشەی کوردماکس
  • پێشکەشکارباخان تۆفیق