ئەوانی تر

بانو بەهادین ()

بانو بەھادین عەبدوڵا
لە ٢٨/٩/١٩٩٧ لە سلێمانی لە دایکبووم لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا دوو برام ھەیە بە ناوی باکۆ و میرکۆ خوشکم نیە ھەمیشە دەگێڕنەوە بۆم یە کێک بوم لە منداڵە ئاقڵ و بێدەنگەکان. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا لە دەستم بە خوێندن کرد لە قوتابخانەی ئیبراھیم پاشای بنەڕەتی زۆر حەزم دەکرد بچمە ھونەرەجوانەکان بەشی شانۆ بەڵام وەر نەگیرام چومە سناعەی سلێمانی بەشی رەسم ھەندەسەم تەواو کردوە
لە ٢٠١٦ دەستم بە کاری میدیای کردووە سەرەتا لە کەناڵێکی ناوخۆی دەستم پێکرد یەکسەر پڕۆگرامی راستەوخۆم پێشکەش کرد. دوای ئەوە کارم کردوە لە چەندین دەزگای تر و ئێستاش لە کەناڵی شۆ تیڤی درێژە بە کاری ڕاگەیاندن دەدەم. بەدەر لە کاری میدیانی بەژداری ٢ فیلمی سینەمایم کردووە.
لەگەڵ بانو

هەر جارە و پیشەیەک ئەکرێ بە پرۆگرام کە پیشەکان زیاتر لۆکاڵن و ناوەخۆن

چؤنیەتی کار کردن لەو بوارانەی هەڵی دەبژێرن دەکرێ بە پڕۆگرام و دیوێکی تری کارەکان نیشانی بینەر ددرێ بە شێوەیەکی شؤ و کلتور و کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو شتانەی بە خۆشی و ناخۆشیەوە لەگەڵ ئەنجام دانی هەر کارێک دروست دەبن

ئامانجی پڕؤگرامەکە نیشاندانی دیوێکی تری نەبینراوە بۆ بینەر کە لە بەیانیەوە تا ئێوارە خاوەن پیشە تایبەتەکان چؤن مامەڵە لەگەڵ ئیش و کارەکانیان دەکەن

کاتی پڕۆگرام ٤٥ خولەکە و هەفتانە یەک پڕۆگرامی لێ بڵاو دەکرێتەوە لە شؤ تیڤی

  • پێشکەشکاربانو بەهادین
  • مۆنتاژ و دەرهێنانحەمەی شەم