بێوار عزەت: تا ئێستا نازانم لە کوردستان کێ مۆدێلە
بێوار عزەت گۆرانیبێژی کورد لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی شۆ مەگەزین سەبارەت بە مۆدێڵەکان بۆچوونێکی جیاوازتری لەسەریان وت.
بێوار گوتی: بەڕاستی تا ئێستا نازانم لە کوردستان کێ مۆدێلە؟ ، حەز دەکەم لە کوردستان ئێمەش مۆدێڵمان ھەبێت چونکە لە جیاتی ئەوەی مۆدێلی بیانی بەکاربێنن باشترە لە کورد بن.
زیاتریشی وت: مۆدێل بەس ئەوە نییە خۆت دەربخەی، من حەز دەکەم کچەکان بە ڕێگەیەکی دروست بڕۆن و چەندی سروشتی بن باشترە.