ھەندێک زانیاری دەربارەی ژیانی پولەمی مانەوەی خۆشەویستی
جیگاسا سینگ ناسراو بە کەسایەتی "پولەم" لە درامای "مانەوەی خۆشەویستی"کە ئێستا دراماکە لە "شۆ تیڤی" پەخش دەکرێت ، لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە جایبور، لە خێزانێکی چینی مامناوەندی ھیندستانە و یەک برای بچوکی ھەیە، توانیویەتی لە ڕێگای کارە ھونەرییەکانەوە خۆی بناسێنێنێت و خێزانەکەی شانازی پێوەبکەن.
جیگاسا سینگ، دەرچووی زانکۆی نێودەوڵەتی کچانە لە بەشی کۆمۆنیکەیشن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دوای ئەوەی رۆڵی بینی لە درامای مانەوەی خۆشەویستی ناوبانگی دەرکرد و بە یەکێک لە باشترین ئەکتەرەکان دەناسرێت بەھۆی تواناکانی لە نواندندا.
جیگاسا سینگ زیاتر بایەخ بە کار و پیشەکەی دەدات، بەڵام ماوەیەکی زۆر بەھۆی زۆر دەرکەوتنی لەگەڵ ئەکتەر مانیش جوبلانی دەنگۆ ھەبوو پەیوەندی سۆزداریان ھەیە، بەڵام ئەوان رەتیان کردەوە و وتیان جگە لە ھاوڕێیەتی ھیچ دیکە لە نێوانمان نییە، پاشان بەھەمان شێوە دەنگۆ ھەبوو پەیوەندی لەگەڵ ئانکیت باسلا ھەیە، بەڵام تەنھا دەنگۆیەکی ناڕاست بوو.