ھۆمەر دزەیی ئاشقی کچێکی ئاشووری بووە
ھونەرمەندی بە ئەزموونی کورد"ھۆمەر دزەیی" لە پرۆگرامی شۆمەگەزین نھێنی یەکەم ئاشقبوونی خۆی ئاشکرا دەکات
ھۆمەر دزەیی دەڵێ: لە تەمەنی گەنجی دەچوینە بەردەم قوتابخانەی کچان تا بزانین کچی جوان چی لێیە، لەوێ دڵم کەوتە کچێکی ئاشووری زۆر جوان بوو.
زیاتریش گوتوە: کچەکە ناوی لەیلا بوو و باوکی دکتۆر بوو، ھیوادارم ئێستا لە ژیان مابێت ھەر بۆیە شیعر بۆ دانا و گۆرانییەک بۆ وت.